For decades, the city of Sulaymaniyah, Kurdistan Iraq has been disposing of its garbage at an open dump on the hillsides overlooking the Tanjero River, a small river in the upper Diyala river basin, a tributary to the Tigris River. This river has a direct effect on the residents of the area because they use this water for drinking and farming, Waterkeepers Iraq - Kurdistan started the project “Tanjero River Threat Assessment and Outreach Project “, to raise awareness about the environment, threats and the pollutions that surround the Tanjero river. This activity is under Civil Society project, Implemented by Waterkeepers Iraq Kurdistan, in partnership with Humat Dijlah, in coordination with the Department of Environment of Sulaimaniyah, Funded by the European Union and Implemented by the United Nations Development Programme. بۆ ماوەی چەندەها ساڵە، شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق، خۆڵ و خاشاکی دەرژێنێت لە گردۆڵکەکانی لای تانجەرۆ، کە ڕووبارێکی بچوکە لە بەشی سەرەوەی ڕوباری دیالە و یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئەو ڕووبارە، کە ئەویش بەپێگەی خۆی دەبێت بە سەرچاوەیەکی ئاوی بۆ ڕووباری دیجلە. ئەم ڕوبارە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە بەهۆی ئەوەی هەندێکیان وەك ئاوی خواردنەوە بەکاری دەهێنن و هەندێکیشیان بۆ مەبەستی کشتوکاڵکردن بەکاری دەهێنن، پارێزەرانی ئاوی کوردستان-عێراق پرۆژەیەکیان دەستپێکردووە لەژێر ناونیشانی "هەڵسەنگاندن و نیشاندانی مەترسیەکانی ڕوباری تانجەرۆ"، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبەرامبەر ژینگە، مەترسییەکان و پیسبوونەکانی سەر ڕوباری تانجەرۆ. ئەم چالاکیە لەژێر چەتری پرۆژەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا ئەنجام دەدرێت، پارێزەرانی ئاوی کوردستان- عێراق جێبەجێی دەکەن بە هاوبەشی لەگەڵ حومات دیجلەدا، بە هەماهەنگی لەگەل فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، پاڵپشتی دارایی پرۆژەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەکرێت و پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێی دەکات. - Programme: #LeadDevelopment #نحوالتنميةالمحلية
|
Website manager:
|